گێتی

شه‌ڕى دوو وڵات ده‌چێته‌ قۆناغێكى نوێوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


شه‌ڕى دوو وڵات ده‌چێته‌ قۆناغێكى نوێوه‌

مه‌ودا میدیا-

ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنی زمینی له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوو لە رەفەح دەستپێدەکات و ناتانیاهۆى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیلیش داواى له‌ناوبردنى كه‌تیبه‌كانى حه‌ماسى كردووه‌.

میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ "ناوەندەکانی چاوەدێری شەڕى ئیسرائیل و حه‌ماس، هۆشدارییان داوە کە ئاوارە فەلەستینییەكان له‌ ره‌فه‌ح لە دۆخێکی نالەباردا ده‌ژین".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئه‌و جۆرە ئۆپه‌راسیۆنه‌ى ئیسرائیل باسى ده‌كات ره‌فەح دەبێتە هۆی وه‌ستانى ژیان لە غەززە".

جێگه‌ى باسه‌، له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو ئیسرائیل چه‌ندین قوتابخانه‌ى له‌ كه‌مپه‌كانى عه‌ززه‌ بۆردومانكردووه‌ و زیانێكى زۆرى هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها له‌ سه‌ره‌تاى شه‌ڕى ئیسرائیل تا ئێستا نزیكه‌ى 100 هه‌زار كه‌س له‌ غه‌ززه‌ بونه‌ته‌ قوربانى.

ه،ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان