ئابووری
بانكى ناوه‌ندى زۆرترین دۆلارى خسته بازاڕه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بانكى ناوه‌ندى عیراق دۆلارێكى زۆرى خستهبازاڕهوهو به‌هۆیه‌وه نرخى دۆلار كه‌مێك دابه‌زى.
بانكى ناوه‌ندى عیراق بڵاویكرده‌وه "له مه‌زادى رۆژانه بۆ فرۆشتنى دۆلار به نرخى فه‌رمى بانكى ناوه‌ندى به كۆمپانیا‌و بانكه‌كان، نزیكه‌ى 242 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته بازاڕه‌وه".
باس لهوهشكراوه "له‌و بڕه نزیكه‌ى 220 ملیۆن دۆلار به شێوه‌ى حه‌واڵه بووه، هه‌روه‌ها نزیكه‌ى 22 ملیۆن دۆلاریش به‌شێوه‌ى كاش بووه".
ئه‌و فرۆشتنه‌ى بانكى ناوه‌ندى له كاتێكدایه، هاوڵاتییان له ده‌ره‌وه 100 دۆلار به 151 هه‌زار كڕین و فرۆشتنى پێوه ده‌كه‌ن.
ه،ع