ئابووری
ئه‌مساڵ سێ ملیۆن دۆنم زه‌وى به گه‌نم چێندراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵ زه‌ویه‌كى زۆر له هه‌رێمى كوردستان به گه‌نم چێندراوه، ئه‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن، هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه گه‌نمى جوتیاران له سایلۆكان وه‌رده‌گیرێت و چه‌ند كۆمپانیایه‌كیش ده‌یكڕنه‌وه.
خه‌سره‌و جاف، جوتیاریی نمونه‌یی له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مساڵ تا ئێستا رێژه‌یه‌كى زۆر باش باران له ناوچه‌كان باریووه و دڵخۆشكه‌ره، هه‌روه‌ها له دوو ساڵى رابردوو گه‌نمى جوتیاران نه‌ماوه‌ته‌وه و بازاڕیش هه‌یه بۆ كڕینه‌وه‌ى گه‌نم".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و گه‌نمه‌ى له سایلۆ وه‌رناگیرێت جوتیار ده‌توانێت له ده‌ره‌وه كه چه‌ند كۆمپانیایه‌ك هه‌ن گه‌نم ده‌كڕنه‌وه، له‌وێ بیفرۆشن، هه‌روه‌ها خێرا پێدانى پاره‌ى گه‌نم به جوتیاران ئه‌مه واده‌كات كه جوتیار به‌رده‌وامبێت له چاندنى گه‌نم".
وتیشى "ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵانى رابردوو چاندنى گه‌نم زۆر زیادى كردووه، پێشبینى ده‌كرێت له نێوان دوو بۆ سێ ملیۆن دۆنم زه‌وى له كوردستان كرابێت به گه‌نم، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كاره‌ساتێكى سروشتى روونه‌دات، به‌راورد به ساڵى رابردوو به‌رهه‌مى گه‌نم ده‌گاته دوو هێنده و ملیۆنان ته‌ن تێده‌په‌ڕێنێت.".