ئابووری

ئاردى به‌شه‌خۆراك هه‌رزانبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاردى به‌شه‌خۆراك هه‌رزانبوو

مه‌ودا میدیا-

نرخى ئاردى به‌شه‌خۆراك هه‌رزانبوو، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ به‌شه‌خۆراك ئارد به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌كره‌م جه‌میل، بریكارى فرۆشتنى خۆراك به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى ئاردى به‌شه‌خۆراك هه‌رزانبووه‌ و فه‌رده‌ى به‌ 17 بۆ 18 هه‌زار دینار له‌ هاوڵاتییان ده‌كڕین".

باسى له‌وه‌شكرد "هۆكارى هه‌رزانبوونه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام مانگانه‌ ئاردى به‌شه‌خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شده‌كرێت، خه‌ڵكێكى زۆریش ئه‌و ئارده‌ به‌كارناهێنن و ده‌یفرۆشن و ئاردێكى زۆر ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌ و نرخه‌كه‌ى هه‌رزان ده‌بێت".

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند" ساڵى رابردوو نۆ به‌شه‌ئارد درایه‌ هاوڵاتییان، ئه‌مساڵیش به‌رده‌وامین له‌ دابه‌شكردنى ئارد و به‌شه‌ئاردێك دراوه‌ته‌ هاوڵاتیی، ئه‌مه‌ واده‌كات ئاردێكى زۆر بكه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌".

وتیشى "دابه‌شكردنى به‌شه‌ئاردى هاوڵاتییان له‌ به‌شه‌خۆراك، كاریگه‌ریشى له‌سه‌ر ئاردى بازرگانى هه‌یه‌ و واده‌كات نرخه‌كه‌ى گران نه‌بێت و هه‌رزانیش بێت".

ه،ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان