کوردستانی

بۆ ئەمشەو هۆشداری بەپەلە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ئەمشەو هۆشداری بەپەلە درا
 

مەودا میدیا-


پێشبینیی دەکرێت ئەم شەو شەپۆلێکی تری بارانی بەلێزمە ناوچەکانی گەرمیان بگرێتەوە و ئەگەری هاتنی لافاویش هەیە.

سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی رایگەیاند" پێشبینیی دەکرێت ئەم شەو شەپۆلێکی دیکەی بارانبارینی بەهێز روو لە کەلار و ناوچەکانی تری گەرمیان بکات". 

وتیشی" بەتەنیا لە کەلار ئەگەری بارینی 30 ملم باران هەیە و تاوەکو بەرەو قەزای کفری بڕوات رێژەی بارینەکە زیاتر دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد" ئەگەری هەیە ئەم شەو جارێکی تر لافاو لە بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان دروست ببێت".

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان