ئابووری

به‌نداوى دوكان 70 سانتیمه‌تر ئاوه‌كه‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌نداوى دوكان 70 سانتیمه‌تر ئاوه‌كه‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى باران بارینى چه‌ند رۆژى رابردوو ئاوى به‌نداوى دوكان به‌رزبووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو ئه‌مكاته‌ كه‌متر ئاوى تێدایه‌.

سەلام نەجم، لێپرسراوی بەشی هایدرۆلۆجی بەنداوی دوکان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند " به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ى كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ناوچه‌كه‌مانى گرتووه‌ته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ئاستى ئاوى به‌نداوى دوكان به‌رزبووه‌ته‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كه‌ 70 سانتیمه‌تر به‌رزبووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ دڵخۆشكه‌ره‌، به‌ڵام به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو 60 سانتیمه‌تر كه‌متر ئاو له‌ به‌نداوه‌كه‌ هه‌یه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌نداوه‌كه‌ تواناى گرتنى حه‌وت ملیار مه‌تر سێجا ئاوى هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا له‌ خوار سێ ملیار مه‌تر سێجا ئاو له‌ به‌نداوه‌كه‌ هه‌یه‌".


ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان