کوردستانی
پرۆژەیەك بۆ پێدانی خۆراك و پێداویستی رۆژانەی هاوڵاتییان رادەگەیەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
رێكخراوێك لە شاری سلێمانی پرۆژەیەكی فراوانی خێرخوازی رادەگەیەنێت بۆ پێدانی خۆراك و پێداویستی رۆژانە بە هاوڵاتییان سەرۆکی رێکخراوەکەش ئاماژەی پێدەکات پێشتریش 100 ملیۆن دیناریان داوەتە یەكە ئیداریەكانی سلێمانی و راپەڕین و هەڵەبجە تا لەم دۆخەدا هاوكاری خەڵكی پێبكەن.
هونەر عومەر سورچی، سەرۆكی رێكخراوی هونەر عومەر سورچی بۆ هاوكاری مرۆیی بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئەمڕۆ دەستمان كرد بە پێدانی 45 هەزار دۆلار بەوانەی كرێچین تا خاوەن موڵكەكان لە كرێكانیان خۆش بن، بەشێكیان بەشە ناوخۆییەكانن، بەشێكیشیان لە شوقەدان و بەشێكیشیان خانوون، هەروەها سەبارەت بە دوكاندارەكانیش ئەم مانگە لە هەموویان خۆش بووین".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەرنامەی نوێمان ئەوەیە دەست دەكەین بە دابەشكردنی خۆراك و پێداویستی ماڵ بەنیازم لە قەراغ و شارەزوور و سەیدسادق و پێنجوێن و خورماڵ و دوكان و قەڵادزێ و قەڵاچوالان و تەكیەوە دەستپێبكەین تا دەگاتە سلێمانی، هەروەها هاوكاری دەگەیەنینە ئاوارەكانی سوریا كە نزیكەی هەزار ماڵ دەبێت بە هەمووی ئازوقەیان بۆ دابین دەكەین".
سەرۆكی رێكخراوی هونەر عومەر سورچی وتی "بەمەبەستی ئاسانكاری دابەشكردنی خۆراك و هاوكاریەكان لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی ئازووقە رێككەوتووین بۆمان دابەش بكەن و ئەمە جگە لەوەی خۆراک دەدەینە هەزار ماڵی سورچیش، هەروەها پێمخۆشە ئەوەی توانای هەبێت بتوانێت هاوكاری خەڵك بكات و ئەمڕۆ رۆژی ئەوانە كە بزانین چییان پێدەكرێت تا تێپەڕاندنی ئەم دۆخە".