ئابووری

فاسۆلیاى ئێرانى كیلۆى بووه‌ چوار هه‌زار دینار

مەودا میدیا - سلێمانی |


فاسۆلیاى ئێرانى كیلۆى بووه‌ چوار هه‌زار دینار

مه‌ودا میدیا-

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زان، نرخى فاسۆلیاى ئێران گرانبوو، خاوه‌ن ماركێتێكیش ده‌ڵێت، یه‌ك فه‌رده‌ فاسۆلیاى ئێرانى 20 هه‌زار دینار چووه‌ته‌سه‌رى.

سۆران هادى، خاوه‌نى ماركێت به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "فاسۆلیاى ئێرانى له‌ جۆرى باشه‌كه‌ى چه‌ند رۆژێك ده‌بێت گرانبووه‌ و ره‌نگه‌ هۆكاره‌كه‌شى به‌هۆى نزیكبوونه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زان بێت".

باسى له‌وه‌شكرد "پێشتر یه‌ك فه‌رده‌ى 25 كیلۆیی فاسۆلیاى ئێرانى به‌ 65 هه‌زار دیناربوو، كیلۆى به‌ 3500 دیناربوو، ئێستا یه‌ك كیلۆ بۆ 85 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و كیلۆى بووه‌ به‌ 4 هه‌زار دینار".

به‌رده‌وام ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان، خواست له‌سه‌ر خۆراك و خوارده‌مه‌نییه‌كانى زیاد ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌ نرخى هه‌ندێ خۆراكى سه‌ره‌كى به‌رزده‌بێته‌وه‌.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan