کوردستانی

کۆبوونەوەکان دوادەخات، یەکێتی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆبوونەوەکان دوادەخات، یەکێتی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان راگرتووە و جێگری سکرتێری ئەنجومەنەکەش دەڵێت "کۆنەبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کاریگەری لەسەر کارەکانی ئەنجومەنەکە دەکات".

مستەفا چاڵاوی، جێگری سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرتنەبەری کۆمەڵێک رێککار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە جارێ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەنجام نادرێت".

جێگری سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەبارەت بەوەی هیچ ئەگەرێک هەیە کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام بدرێت وتی "جارێ لەوبارەیەوە هیچ گفتوگۆیەکمان نەکردووە و بڕیارمان نەداوە".

وتیشی "بێگومان کۆنەبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کاریگەری لەسەر کارەکانی ئەنجومەنەکە دەکات، لەبەر ئەوەی زۆر بابەت هەبوو پێویستبوو کۆبوونەوە بکەین و گفتوگۆی لەبارەوە بکەین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان