ئابووری

داوامانكردووه‌ هێلكه‌ و مریشك و گۆشته‌ هه‌رزانه‌كه‌ بۆ هه‌رێمیش دابینبكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوامانكردووه‌ هێلكه‌ و مریشك و گۆشته‌ هه‌رزانه‌كه‌ بۆ هه‌رێمیش دابینبكرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق هێلكه‌ و مریشك و گۆشت به‌ نرخى هه‌رزان بۆ هاوڵاتییان دابین ده‌كات و ئێمه‌ش داوامانكردووه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستانى بنێرن.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق وه‌ك ئاسانكارییه‌ك بۆ خێزانه‌ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان هێلكه‌ و مریشك و گۆشتیان بۆ دابین ده‌كات به‌ نرخێكى زۆر كه‌م له‌ خوار بازاڕ".

باسى له‌وه‌شكرد "له‌ چه‌ندین ناوچه‌ و شوێن له‌ به‌غداو شاره‌كانى عیراق، بازاڕى تایبه‌ت ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و سێ خۆراكه‌ و هاوڵاتییان ده‌چن له‌وێ ئه‌و سێ خۆراكه‌ به‌ نرخى هه‌رزان ده‌كڕن".

هه‌روه‌ها وتى "داوامانكردووه‌ ئه‌و سێ خۆراكه‌ هه‌رزانه‌ش بۆ هه‌رێم ره‌وانه‌بكرێت تا هاوڵاتییانى هه‌رێمیش ئه‌و خۆراكانه‌ به‌ هه‌رزان بكڕن، به‌غداش داوای كردووه‌ بازاڕى تایبه‌ت بكه‌ینه‌وه‌، له‌ ئێستادا له‌ هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى بازاڕى تایبه‌تین و رێوشوێن گیراوه‌ته‌به‌ر".

شایه‌نى باسه‌، وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق گۆشتى هه‌رزان بۆ هاوڵاتییانى عیراق دابینده‌كات و كیلۆى به‌ 4500 دیناره‌.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan