ئابووری
راوێژكارى سودانى بۆ مه‌ودا میدیا: یه‌ده‌گى عیراق 100 ملیار دۆلار و 132 ته‌ن زێڕه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
راوێژكارى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، ئابوورى عیراق له به‌هێزیدایه و له ئێستادا یه‌ده‌گى دراوى بیانى و زێڕ گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكى زۆر باش.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئابوورى عیراق به‌هێزه و به‌رده‌وام له به‌هێزبووندایه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى یه‌ده‌گى دراوى بیانى له‌گه‌ڵ یه‌ده‌گى زێڕ".
باسى له‌وه‌شكرد "له ئێستادا ئاستى یه‌ده‌گى دراوى بیانى عیراق گه‌یشتووه‌ته سه‌رو 100 ملیار دۆلار، هه‌روه‌ها یه‌ده‌گى زێڕ گه‌یشتووه‌ته سه‌رو 132 ته‌ن و ئه‌وه‌ش دڵخۆشكه‌ره بۆ ئابوورى عیراق".
جێگه‌ى باسه، له ماوه‌ى شه‌ش ساڵى رابردوو، ئاستى یه‌ده‌گى دراوى بیانى عیراق له خوار 90 ملیار دیناره‌وه‌بوو، به‌شێك له‌و نه‌وته‌ى عیراق مانگانه ده‌یفرۆشێت داهاته‌كه‌ى ده‌چێته سه‌ر یه‌ده‌گى دراوى بیانى.
ه،ع