ئابووری
بانكى ناوه‌ندى فرۆشتنى دۆلارى زیادكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بانكى ناوه‌ندى عیراق فرۆشتنى دۆلارى به‌شێوه‌ى كاش له مه‌زادى رۆژانه‌ى خۆى زیادكرد و له ماوه‌ى رابردوو به‌و شێوه‌یه پاره‌ى به‌شێوه‌ى كاش نه‌فرۆشتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، بانكى ناوه‌ندى بڵاویكرده‌وه "له چوارچێوه‌ى مه‌زادى رۆژانه له رێگه‌ى په‌نجه‌ره‌ى كڕین و فرۆشتنى دۆلار به نرخى فه‌رمى زیاتر له 210 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه".
باس له‌وه‌شكراوه "له‌و بڕه زیاتر له 180 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى كاش و زیاتر له 30 ملیۆن دۆلاریش به‌شێوه‌ى حه‌واڵه بووه".
به‌رزكردنه‌وه‌ى فرۆشتنى دۆلار به‌شێوه‌ى كاش بۆ 30 ملیۆن دۆلار له‌كاتێكدایه له ماوه‌ى رابردوو بانكى ناوه‌ندى به‌و جۆره دۆلارى به‌شێوه‌ى كاش نه‌فرۆشتووه.
ه،ع
بیروڕا



