ئابووری

مریشك گرانبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


مریشك گرانبوو

مه‌ودا میدیا-

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو نرخى مریشكى زیندوو به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خواستێكى زۆر له‌سه‌ر مریشك هه‌یه‌، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنان كه‌مه‌.

رێژین عه‌لى، مریشكفرۆش به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى مریشك له‌ بازاڕه‌كان و له‌ كێڵگه‌كانى په‌له‌وه‌ریش به‌رزبووه‌ته‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى دوو مانگ نرخه‌كه‌ى له‌دابه‌زینبوو".

وتیشى "یه‌ك كیلۆى مریشك له‌ بازاڕه‌كاندا 3250 بۆ 3500 دیناره‌، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خواست له‌سه‌ر مریشك هه‌یه‌ به‌ڵام به‌رهه‌مهێنان كه‌مبووه‌ته‌وه‌".

پێشبینى ده‌كرێت بۆ مانگى ره‌مه‌زان نرخى یه‌ك كیلۆى مریشك بچێته‌ سه‌رو 4 هه‌زار دینار، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌و مانگه‌دا به‌رده‌وام نرخى خۆراك و كه‌لوپه‌ل به‌رزده‌بێته‌وه‌.

ه،ع



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان