ئابووری
غاز گران نه‌بووه و بڕێكى زۆریش هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له دوو رۆژى رابردوو ژماره‌یه‌ك غازفرۆشى سلێمانى غازیان به نرخى گران به هاوڵاتییان فرۆشتبوو، غازفرۆشێك ده‌ڵێت، هیچ گرفتێكى كه‌مى غاز نییه و بریكاره‌كانى بڕى پێویست وه‌رده‌گرن.
فاروق ره‌حیم، بریكارى فرۆشتنى غاز به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له راستیدا هیچ گرفتێك له كه‌مى غازى شلى ماڵان بوونى نییه و بڕێكى زۆر هه‌یه و ئه‌و بریكارانهشى كه غاز ده‌فرۆشن رۆژانه بڕى پێویستییان پێ ده‌درێت".
وتیشى "ئه‌مساڵ هیچ قه‌یرانى كه‌مى غاز دروستنه‌بوو چونكه نه‌وتێكى زۆریش درایه هاوڵاتییان، غاز هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تى و یه‌ك بتڵ به 8500 دیناره و گران نه‌بووه و بڕێكى زۆریش هه‌یه و خواسته‌كه‌ش زۆر نییه و ئاساییه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ساڵى رابردوو به‌هۆى دابه‌شنه‌كردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاوڵاتییان خواستێكى زۆر له‌سه‌ر غازى ماڵان دروستبوو، به‌هۆیه‌وه قه‌یران دروستبوو هاوڵاتییان به شه‌واندا سه‌ره‌یان بۆ غاز ده‌گرت و به‌یانیان به‌ریان ده‌كه‌وت.
ه،ع