کوردستانی
ئاگر لە بەنزینخانەیەکی هەولێر کەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمشەو ئاگر لە بەنزینخانەیەکی شاری هەولێر لە سەر رێگای مەسیف کەوتووە لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و تەنها زیانی مادی هەبووە.
رائید سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو کاتژمێر 8:00 ئاگادار کراینەوە لە کەوتنەوەی ئاگرێک لە بەنزینخانەیک لەسەر رێگای مەسیف پەیوەندیمان بە تیمەکانی دەرەوەی شار کرد و بە کەمتر لە نیو کاتژمێر توانیمان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین".
سەبارەت بە زیانەکانی ئاماژەی بەوەشکرد "کە هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە و تەنها تەنکەرێکی گەورەی سوتەمەنی و ئۆتۆمبێلێکی بچوکی هاوڵاتییەک سوتاوە".