ئابووری
ئه‌مڕۆش بانكى ناوه‌ندى دۆلارى زۆرى فرۆشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بانكى ناوه‌ندى عیراق فرۆشتنى دۆلارى به‌شێوه‌ى كاش له ئاستێكى به‌رزدا هێشته‌وه و به هه‌مان شێوه‌ى رۆژى رابردوو دۆلارێكى زۆرى كاشى خسته‌بازاڕه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، بانكى ناوه‌ندى بڵاویكرده‌وه "له چوارچێوه‌ى مه‌زادى رۆژانه له رێگه‌ى په‌نجه‌ره‌ى كڕین و فرۆشتنى دۆلار به نرخى فه‌رمى زیاتر له 207 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه".
باس له‌وه‌شكراوه "له‌و بڕه زیاتر له 181 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى حه‌واڵه‌و زیاتر له 26ملیۆن دۆلاریش به‌شێوه‌ى كاش بووه".
به‌رزكردنه‌وه‌ى فرۆشتنى دۆلار به‌شێوه‌ى كاش له‌كاتێكدایه له ماوه‌ى رابردوو بانكى ناوه‌ندى به‌و جۆره دۆلارى به‌شێوه‌ى كاش نه‌فرۆشتووه.
ه،ع