کوردستانی
یەكێتیی لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، یەكێتیی دژی هیچكام لە پێكهاتەكان نییە و دەیەوێت نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت.
لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای بریارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی كورسی پێكهاتەكان، قسەوباسی زۆر لەبارەیەوە دژی یەكێتیی كراوە.
وتیشی، بەدرێژایی مێژوو یەكێتیی پارێزەری پێكهاتەكان بووە و ئێستاش پێداگرە لەسەر مافی پێكهاتەكان بە هەمان دید و تێڕوانینی سەرۆك مام جەلال، بەڵام نایانەوێت بەناوی پێكهاتەكانەوە لایەنێكی تر مافیان زەوت بكات.
لەتیف نێروەیی، باسی لەوەش كرد، هیچكام لە لایەنەكان هێندەی یەكێتیی بەتەنگ كێشەی مووچەی فەرمانبەرانەوە نەبووە و نییە، هەرئەمەش وای كرد سەرۆكی یەكێتیی چەندین جار بەتایبەت بۆ ئەو پرسە بچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عیراق و لایەنە حزبییەكان كۆببێتەوە كە دواجار بەرهەمەكەیمان بینی.
ئ پ