ئابووری
بۆ هه‌موو پارێزگاى سلێمانى 15 كیلۆ بامێى بۆ هاتووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، به‌هۆى هه‌موو پارێزگاى سلێمانى له خوار و ناوه‌ڕاستى عیراق 15 كیلۆ بامێى بۆ هاتووه و به‌خێرایی ته‌واوبوو.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بامێى عیراقى پێگه‌یشتووه و كه‌وتووه‌ته بازاڕه‌وه، به‌ڵام بڕێكى زۆر كه‌مه‌و ته‌نها چه‌ند كیلۆیه‌كه‌و به‌خێرایی ته‌واو ده‌بێت".
وتیشى "بۆ هه‌موو پارێزگاى سلێمانى 15 كیلۆ بامێى عیراقى هاتووه و كیلۆى له عه‌لوه‌ى به 35 هه‌زار دیناربوو، له ده‌ره‌وه ده‌فرۆشرایه‌وه به 45 هه‌زار دینار".
باسى له‌وه‌شكرد" ورده ورده بامێى عیراقى پێده‌گات و به بڕێكى زیاتر ده‌خرێته‌بازاڕه‌وه و دوارتریش نرخه‌كه‌ى داده‌به‌زێت، هه‌ندێ خواردن هه‌ن سه‌ره‌تا كه پێده‌گه‌ن نرخه‌كه‌ى گرانه، وه‌ك هه‌ڵوژه و گه‌ڵاَمێو و بامێ".
ه،ع