ئابووری
له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو به‌شه‌خۆراكى تایبه‌ت به ره‌مه‌زان دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌شه‌خۆراكى مانگى دوو گه‌یشتووه‌ته كۆگاكانى هه‌رێمى كوردستان و له چه‌ند رۆژى داهاتووش چوار به‌شه‌خۆراكه‌كه‌ى تایبه‌ت به مانگى ره‌مه‌زان ده‌گاته ده‌ستمان.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سه‌رجه‌م مادده‌كانى به‌شه‌خۆراك بۆ مانگى دووى ئه‌مساڵ گه‌یشتوونه‌ته كۆگاگان له شاره‌كانى هه‌رێم و به‌رده‌وامیش خۆراك دێت".
وتیشى "تائێستا له لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق ئاگادارنه‌كراوينه‌ته‌وه بۆ دابه‌شكردن، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له چه‌ند رۆژى داهاتوو چوار خۆراكه تایبه‌ته‌كه‌ى مانگى ره‌مه‌زان كه له نیشاسته و ئاردى سفر و شه‌عرى و مه‌عكه‌ڕۆنى پێكهاتووه به‌ده‌ستمان بگات".
باسى له‌وه‌شكرد" پێش مانگى ره‌مه‌زان ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى دوو ده‌كه‌ین و خۆراكه تایبه‌ته‌كه‌ى مانگى ره‌مه‌زانیشى له‌گه‌ڵ ده‌بێت".
وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق بڕیاریداوه بۆ مانگى ره‌مه‌زان هه‌ر خێزانێك بڕێك نیشاسته و ئاردى سفر و شه‌عرى و مه‌عكه‌ڕۆنى پێبدات.
ه،ع