ئابووری
نرخى دۆلار دابه‌زی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌كاتى داخستنى بازاڕ، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له رۆژانى شه‌ممه بۆرسه‌ى عیراقى نییه، به‌ڵام بۆرسه‌ى شاره‌كانى كراوه‌یه و به‌پێى خواست و خستنه‌ڕوو دۆلار كڕین و فرۆشتنى پێوه‌ده‌كرێت".
وتیشى "ئه‌مڕۆ به‌یانى له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار به 152 هه‌زار دیناربوو، به‌ڵام ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌كاتى داخستنى بازاڕ بۆ 151 هه‌زار و 500 دینار دابه‌زى".
له‌كاتێكدا بانكى ناوه‌ندى 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت به كۆمپانیا‌و بانكه‌كان، به‌ڵام هاوڵاتییان له ده‌ره‌وه 100 دۆلار به 151 هه‌زار دینار ده‌كڕن.
ه،ع