ئابووری
دیوانى چاودێریى دارایی عیراق له هه‌رێمى كوردستانه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاندێكى دیوانى چاودێریی دارایی عیراق له هه‌رێمى كوردستانن و بڕیاره له ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكدا له باره‌ى داهات و خه‌رجى شه‌ش مانگى رابردوو وردبینى بكه‌ن و راپۆرتێك ئاماده‌بكه‌ن.
هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق رایگه‌یاند "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه شانده‌كه‌ى دیوانى چاودێریی دارایی عیراق له‌گه‌ڵ دیوانى چاودێریى دارایی هه‌رێم وردبینى له‌باره‌ى داهات و خه‌رجى شه‌ش مانگى رابردووى هه‌رێم ده‌كه‌ن و چه‌ند رۆژێك ده‌مێننه‌وه ".
شانده‌كه‌ى دیوانی چاودێریی دارایی عیراق له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم و سامانه سروشتییه‌كان كۆده‌بنه‌وه و راپۆرتێك ئاماده ده‌كه‌ن له‌باره‌ى داهات و خه‌رجییه‌كانه‌وه و ده‌یبنه‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایی عیراق.
پێده‌چێت شانده‌كه‌ى دیوانی چاودێریی دارایی عیراق له دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى بێت وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی عیراق.