ئابووری

نه‌وتى ماڵان زۆر هه‌رزانبووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نه‌وتى ماڵان زۆر هه‌رزانبووه‌

مه‌ودا میدیا-

نرخى نه‌وتى سپى ماڵان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌رزانبووه‌ و نه‌وتفرۆشێكیش ده‌ڵێت، خواستى له‌سه‌ر نه‌ماوه‌ و نرخه‌كه‌شى هه‌رزانبووه‌.

به‌رهه‌م عه‌لى، نه‌وتفرۆش به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى نه‌وتى سپى ماڵان زۆر هه‌رزانبووه‌ و به‌راورد به‌ دوو مانگى رابردوو پاره‌یه‌كى زۆر له‌ نرخه‌كه‌ى كه‌مبووه‌ته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌بوو ئه‌مساڵ نه‌وتى حكومیی و نه‌وتى به‌غدا دابه‌شكرا به‌سه‌ر هاوڵاتییان".

باسى له‌وه‌شكرد "نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى سپى ماڵان له‌ جۆرى به‌غدا كه‌ باشترینه‌ به‌ عه‌داد و 216 لیتر به‌ 135 هه‌زار دیناره‌ هه‌تا به‌رده‌م ماڵ".

وتیشى "له‌گه‌ڵ هه‌رزانبوونى نرخه‌كه‌شى خواستیشى له‌سه‌ر كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و پێشبینى ده‌كرێت له‌ داهاتوودا نرخه‌كه‌ى زیاتر دابه‌زێت، له‌ ماوه‌ى دوو مانگى رابردوو نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى سپى ماڵان گه‌یشته‌ نزیكه‌ى 190 هه‌زار دینارو خواستێكى زۆریشى له‌سه‌ربوو".

ئه‌مساڵ حكومه‌تى هه‌رێم نه‌وتى به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شكرد بۆ یه‌ك به‌رمیل 104 هه‌زار دینارو به‌غداش نه‌وتى سپى بۆ هاوڵاتییان نارد یه‌ك به‌رمیل به‌ 60 هه‌زار دینار دابه‌شده‌كرا به‌سه‌ر هاوڵاتییان.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش