ئابووری

دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زی به‌راورد به‌ به‌یانى له‌ كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار دواى مه‌زادى ئه‌مڕۆى بانكى ناوه‌ندى دابه‌زینى تۆماركرد به‌راورد به‌ به‌یانى له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ".

باسى له‌وه‌شكرد "100 دۆلار بۆ 150 هه‌زار و 800 دینار دابه‌زى، له‌كاتێكدا به‌یانى ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌ 151 هه‌زار و 500 دیناربوو".

شایه‌نى باسه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، بانكى ناوه‌ندى سه‌رو 210 ملیۆن دۆلارى خسته‌بازاڕه‌وه‌ و 39 ملیۆن دۆلارى به‌شێوه‌ى كاشبوو.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال