ئابووری

هه‌ژمارى من هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ژمارى من هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیی عیراق، حكومه‌تى عیراق داننانێت به‌ پرۆسه‌ى تۆماركردنى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌ناوى هه‌ژمارى من و  هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، چونكه‌ بانكه حكومییه‌كانى عیراق به‌شدارییان نه‌كردووه‌ له‌و پرۆسه‌یه‌.

حكومه‌تى عیراق بۆ پرۆسه‌ى به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، رازى نابێت بانكه‌ ئه‌هلییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌ رێگه‌ى بانكه‌ حكومییه‌كانى سه‌ر به‌ حكومه‌تى عیراق ده‌كرێت.

له‌ هه‌رێمى كوردستان لقى بانى رافیدین و ره‌شید كه‌ سه‌ر به‌ حكومه‌تى عیراقن بونییان نییه‌و ته‌نها بانكى تی بى ئای هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تى عیراق ره‌زامه‌ندى نادات له‌سه‌ر هه‌ژمارى من كه‌ له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 210 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى تۆماركردووه‌ و به‌پێى بڕیاره‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و حكومه‌تى عیراق متمانه‌ى به‌بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان و بگره‌ داتاكان نییه‌.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، كه‌ناڵى رووداوى نزیك له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ ورده‌كارییه‌كدا باسى له‌وه‌كردووه‌ "به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیی عیراق هه‌ژماره‌ى من هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و حكومه‌تى عیراق دانى پێدانانێ".

له‌ ماوه‌ى رابردوو وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ده‌ستیان به‌تۆماركردن له‌و پرۆسه‌یه‌ كردووه‌ و سه‌رو 210 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر تۆماركراون و به‌رده‌وامیش فه‌رمانبه‌رى نوێ تۆمار ده‌كرێن.

هه‌روه‌ها پێشتر به‌رپرسى پرۆسه‌ى هه‌ژمارى من له‌ نوسینگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند "مانگانه‌ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بڕى 2500 دینارى لێ ده‌بڕدرێت له‌كاتى وه‌رگرتنى مووچه‌كه‌ى له‌ هه‌ژمارى من".




ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان