ئابووری
عيراق ساڵى رابردوو 135تریلیۆن دینار داهاتى بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
حكومه‌تى عیراق بڵاویكرده‌وه، ساڵى رابردوو واته 2023، 135 تریلیۆن دینار كۆى گشتى داهاتى بوه و خهرجییش 142 تریلیۆن دینار بووه، واته خه‌رجى له داهات زیاتر بووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى حكومه‌تى عیراق هاتووه "به‌شى زۆرى ئه‌و داهاته‌ى له نه‌وت و نانه‌وتى ده‌ستى حكومه‌ت ده‌كه‌وێت به مووچه خه‌رجده‌كرێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه خه‌رجى له داهات زیاتر بێت".
باس لهوهشكراوه "كۆى گشتى پاره‌ى خه‌رجكراو بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق زیاتر له 57 تریلیۆن دیناربووه، هاوكات به‌شى زۆرى ئه‌و داهاته‌ش به‌فرۆشتنى نه‌وت و به‌شێكیشى داهاتى نانه‌وتى بووه".
به‌پێى داتاكانى حكومه‌تى عیراق، مانگانه نزیكه‌ى 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشرێت و داهاتى مانگانه‌ش به‌پێى نرخى نه‌وت له‌نێوان 7 بۆ 8 ملیار دۆلاره.
ه،ع