ئابووری
بریكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه: بۆ ئه‌مساڵ 530 ملیار دینارمان پێویسته
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بریكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، پلانمان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ سه‌دان پرۆژه‌ى كۆن و نوێ ده‌ستپێبكه‌ین.
ئاگرین عه‌بدوڵا، بریكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مسوه‌ده‌ى پلانى ئه‌مساڵ دانراوه بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌مان بۆ ته‌رخانبكرێت بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى نوێ، هه‌روه‌ها به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى هه‌ندێ پرۆژه‌ى كۆن كه له‌رابردوو كاركردن تیایاندا راگیرابوو".
باسى له‌وه‌شكرد "پێویستمان به 530 ملیار دینار بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین 120 پرۆژه كۆن بگه‌ڕه‌بخه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها 170 پرۆژه‌ى نوێ بخه‌ینه بوارى جێبه‌جێكردن بۆ خزمه‌تكردنى هاوڵاتییان له بوارى رێگاوبان".
وتیشى "ئه‌وه‌ى داواكراوه ته‌نها مسوه‌ده‌ى پلانه، به‌ڵام نازانین چه‌ند بودجه‌مان بۆ ته‌رخانده‌كرێت".
ه،ع

بیروڕا