ئابووری
بۆچى نرخى گۆشتى سور گرانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زینه‌قه‌پان، قه‌سابخانه‌كان نرخى گۆشتى سوریان به‌رزكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌و گرانبوونه هیچ له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان نییه به‌ڵام ناچارن.
وه‌ستا ژوار ئومێد، قه‌ساب به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌رزبوونه‌وه و گرانبوونى نرخى گۆشتى سور په‌یوه‌ندى به گرانبوونى نرخى زینه‌قه‌پان هه‌یه، چونكه نرخى زینه قه‌پان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه".
وتیشى "پێش چه‌ند مانگێگ نرخى یه‌ك كیلۆ گۆشتى زینه‌قه‌پان بۆ ئاژه‌ڵى بچوك حه‌وت هه‌زار دیناربوو، ئێستا بۆ 10 هه‌زار دینار گرانبووه".
باسى له‌وه‌شكرد "یه‌ك كیلۆى گۆشتى سور به 23 هه‌زار دیناره، ئه‌و گرانبوونه له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه نییه چونكه كه‌سانێك ئاماده‌نین بیكڕن، به‌ڵام كه زینه‌قه‌پان گرانبووبێت ئێمه‌ش ناچارین گرانى بكه‌ین".
پێشتر نرخى یه‌ك كیلۆ گۆشتى سور له بازاڕ به 18 تا 20 هه‌زار دیناربوو، به‌ڵام ئێستا بۆ كیلۆیه‌ك 3 بۆ پێنج هه‌زار دینارى چووه‌ته‌سه‌ر.
ه،ع