ئابووری

كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، وه‌زیرى دارایی عیراق و لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق له‌ باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى وه‌زیرى دارایی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی له‌ باره‌ى چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت ده‌بێت له‌وانه‌ش مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم".

وتیشى "له‌ دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عیراق له‌ باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی له‌باره‌ى رێكاره‌كان و دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم قسه‌ ده‌كه‌ین".

دادگاى فیدراڵى له‌ باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بڕیاریدا مانگانه‌ له‌كاتى خۆیدا مووچه‌ بدرێت و دوانه‌خرێت.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال