کوردستانی
خوێندنی باڵا كار لەسەر ماددەهۆشبەرەكان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم، كار لەسەر پرسی ماددە هۆشبەرەكان دەكات و لەناو زانكۆكانەوە هۆشیاریی رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان بڵاودەكرێتەوە.
د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرسی رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان پرسێكی گرنگە و پێویستە بە جدی كاری لەسەر بكرێت.
وتیشی، پێویستە لەناو زانكۆكانەوە هۆشیاری رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان بڵاو بكرێتەوە و ئێمەش كار بۆ ئەوە دەكەین.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەركی حكومەتی هەرێمە كە توانای دارایی و مرۆیی بۆ رووبەڕووبونەوەی ماددە هۆشبەرەكان بە ئاستێكی زۆر باش لەناو كۆمەڵگادا تارخان بكات بۆئەوەی هاوڵاتییان بەگشتیی هۆشیاریی تەواویان لەسەر لایەنە نەرێنییەكانی ماددە هۆشبەرەكان هەبێت.
ئ پ