ئابووری

هاورده‌كردنى هه‌نگ زیانى له‌ هه‌نگه‌وانان داوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاورده‌كردنى هه‌نگ زیانى له‌ هه‌نگه‌وانان داوه‌

مه‌ودا میدیا-

هه‌نگه‌وانانى هه‌رێمى كوردستان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌هۆى هاورده‌كردنى هه‌نگ له‌ ئێرانه‌وه‌، زیانى زۆریان به‌ركه‌وتووه‌ و ده‌شڵێن ئه‌و هه‌نگه‌ ئێرانیانه‌ نه‌خۆشییان پێوه‌یه‌ و پێویسته‌ هاوڵاتییان ئاگاداربن.

هاوبیر برایم، هه‌نگه‌وان و شاره‌زا به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ماوه‌یه‌كه‌ له‌وڵاتى ئێرانه‌وه‌ هه‌نگ هاورده‌ ده‌كرێت، نرخه‌كه‌ى زۆر هه‌رزانه‌ و خه‌ڵكێكیش دواى ده‌كه‌وێت و ده‌یكڕێت، به‌ڵام له‌ راستیدا ئه‌و هه‌نگه‌ ئێرانیانه‌ هیچ سودیان نییه‌ و نه‌خۆشییان پێوه‌یه‌ و به‌خێوناكرێن".

باسى له‌وه‌شكرد "هاورده‌كردنى ئه‌و هه‌نگانه‌ زیانى زۆرى له‌ هه‌نگه‌وانى ناوخۆ داوه‌، له‌كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى هه‌نگێكى زۆره‌، به‌ڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێت، خه‌ڵكێكى زۆریش به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زانیارییان هه‌بێت دواى ده‌كه‌ون".

وتیشى "پێویستى رێوشوێن بگیرێته‌به‌ر بۆ وه‌ستاندنى هاورده‌كردنى ئه‌و هه‌نگانه‌ى ده‌ره‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و هه‌نگه‌ ئێرانیانه‌ نه‌خۆشییان پێوه‌یه‌ له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك دابنرێن هه‌نگه‌كانى ده‌وروبه‌ریشى له‌ناوده‌بات".

عارف شێروانى، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانانى كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وه‌ راستییه‌ هه‌نگ له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێت به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ كوردستان خاوه‌نى نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن سندوق هه‌نگه‌ و ره‌نگه‌ ئیتر رێگه‌ نه‌بێت بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌نگه‌ له‌ كوردستان".

باسى له‌وه‌شكرد "به‌شێك له‌و هه‌نگانه‌ بۆ خوار و ناوه‌ڕاست ده‌ڕوات و زیانیشى به‌ هه‌نگه‌وانى ناوخۆ داوه‌".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان