ئابووری
بۆ یه‌كه‌مجار بانكى ناوه‌ندى 40 ملیۆن دۆلارى به كاش خسته‌بازاڕه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بانكى ناوه‌ندى عیراق ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، له مه‌زادى رۆژانه‌ى خۆى، بڕێكى زۆر دۆلارى به‌شێوه‌ى كاش خسته‌بازاڕه‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نرخى دۆلار زیاتر دابه‌زێت.
بانكى ناوه‌ندى عیراق بڵاویكرده‌وه "له مه‌زادى رۆژانه له رێگه‌ى په‌نجه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى بۆ كڕین و فرۆشتنى دۆلار به‌شێوه‌ى نرخى فه‌رمى بانكى ناوه‌ندى زیاتر له 211 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه".
باس له‌وه‌شكراوه "له‌و بڕه زیاتر له 171 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى حه‌واڵه فرۆشراوه، هه‌روه‌ها نزیكه‌ى 40 ملیۆن دۆلاریش به‌شێوه‌ى كاش خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوو بانكى ناوه‌ندى زیاتر له 66 ملیۆن دۆلارى به‌شێوه‌ى كاش خستووه‌ته بازاڕه‌وه.
ه،ع