کوردستانی
باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەشێک لە کارمەندانی لە هەرێمی کوردستان و بەغدا دەکشێنێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
باڵیۆزخانەی ئەمریكا بەشێک لە کارمەندانی كارمەندانی لە بەغدا و هەرێمی كوردستان دەكشێنێتەوە ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە عیراق و هەرێمی کوردستان.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا بەشێک لە کارمەندانی كارمەندانی لە بەغدا و هەرێمی كوردستان دەكشێنێتەوە ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە عیراق و هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا رایگەیاند "لە چوارچێوەی رێكارەكان بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا فەرمانیكردووە بە كشانەوەی بەشێك لە كارمەندانی لە هەردوو باڵیۆزخانەی بەغدا و هەولێر".
ئاماژەی بەوەشکرد "كە توانای ئەمریكا سنووردارە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەو ئەمریكیانەی كە لە عیراقدان و داواشی لە ئەمریكییەكان كرد بە زوترین كات عیراق جێبهێڵن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "ههموو ئهو كارمهندانهی سهرهكی نین له باڵیۆزخانهی بهغدا و كونسوڵخانهی ههولێر دهگهڕێندرێنهوه ئهمهریكا، هەروەها له باڵیۆزخانه و كونسوڵخانهكهی ههولێردا مامهڵهی ڤیزا بۆ خوازیاران جێبەجێ دەکرێت".