ئابووری
قائیمقامیەتی سلێمانی: گۆشت و ئاژه‌ڵی زیاتر هاورده ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گۆشتی سور له بازاڕدا ده‌گرێته‌به‌ر.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە" بەمەبەستی دانانی هاوسەنگی لە نێوان بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری لە پارێزگای سلێمانی، بە سەرپەرشتی ئاوات محه‌مەد، قائیمقامی سلێمانی، لیژنەی دیاریكردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری و ماسی كه له فه‌رمانگه‌كانی چاودێری بازرگانی، ئاسایشی ئابوری، تەندروستی و ڤیتێرنەری و کشتوکاڵی سلێمانی پێكهاتون كۆبوه‌وه".
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا و به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گۆشتی سور له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی، باس له گرتنه به‌ری چه‌ند رێكارێك كرا، كه ئه‌ویش خۆیان له هاندانی بازرگانه‌كان بۆ هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندو بۆ سه‌ربڕین، زیادكردنی بڕی گۆشتی به‌ستوی هاورده‌كراو له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌نه‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندو بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، پێكهاتون.
لیژنەی دیاریكردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری و ماسی، جه‌ختیكرده‌وه" له كاتی هاورده‌كردنی به‌ربومه‌كانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری و ماسیدا پێویسته بازرگانه‌كان ره‌چاوی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ڤێتێنه‌ری و ته‌ندروستی بكه‌ن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش به‌رده‌وام چاودێری مه‌یدانی ئاژه‌ڵ و ئه‌و شوێنانه‌ی دیكه بكه‌ن كه به‌روبومه‌كانی گۆشت و مریشك و ماسی تێدایه".
ه.ع