ئابووری
بانكى ناوه‌ندى: 100 دۆلار به 132 هه‌زار دیناره
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بانكى ناوه‌ندى بڕێكى زۆر دۆلارى خسته‌بازاڕه‌وه له مه‌زادى رۆژناى خۆى و و ده‌ڵێت 100 دۆلار به 132 هه‌زار دیناره.
بانكى ناوه‌ندى عیراق بڵاویكرده‌وه "له چوارچێوه‌ى په‌نجه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى بۆ كڕین وفرۆشتنى دۆلار به نرخى بانكى ناوه‌ندى، بڕى زیاتر له 207 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه".
باس له‌وه‌شكراوه "له‌و بڕه زیاتر له 186 ملیۆن دۆلار به حه‌واڵه و زیاتر له 20 ملیۆن دۆلار به‌كاش بووه و بۆ 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار فرۆشراوه".
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه بانكى ناوه‌ندى له مه‌زادى رۆژانه‌ى فرۆشتنى دۆلارى به‌شێوه‌ى كاش به‌رزكردووه‌ته‌وه.
ع،ه