کوردستانی
ئومێد خۆشناو بەشێک لە مووچەکەی پێشکەشی هەژاران دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەینێت جگه له مووچه‌ی خۆم، خاوه‌نی هیچ داهاتێکیتر نیم، ئه‌گه‌رنا به‌بێ ده‌نگی کاری خۆم ده‌کرد داواش له حکومه‌تی کوردستان تا چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه سێ به‌شی مووچه‌که‌م ببڕێ و پێشکه‌شی هه‌ژارانی بکات.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە رایگەیاند "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هه‌ژاری و نه‌داری گه‌وره‌بووم، باش له ئازاره‌که‌ی ده‌گه‌م، ئێستاش وڵات له‌وپه‌ڕی نه‌بوونییه، هه‌ر ئه‌وه‌نییه مووچه‌ی مووچه‌خۆران دواکه‌وتییه، به‌ڵکو هه‌زاران کاسبکار بێکارن و ئه‌وانه‌ی قوتی ماڵ و منداڵیان به‌رهه‌می ماندووبوونی رۆژانه‌یانه، ئێستا له پێناو ژیان و سه‌لامه‌تیان بێکارو نه‌دارن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بۆیه به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕه‌وه داواکارم له حکومه‌تی کوردستان، تا چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه سێ به‌شی مووچه‌که‌م ببڕێ و پێشکه‌شی هه‌ژاران بێت و بۆشم به پاشه‌که‌وت حیساب نه‌کات و کاتێ بارودۆخیش باش بێتەوە، که دڵنیام باش ده‌بێتەوە، نامه‌وێته‌وه، بۆیه دیسان ته‌ئکید ده‌که‌مه‌وه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌م باوه‌ڕی خۆمه‌و په‌یوه‌ندی به‌هیچ کارێکه‌وه نییە، به‌ڵکو باوه‌ڕی مرۆڤبوون و ویژدانمه و ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ش ڕوونتر ده‌که‌مه‌وه".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت "که‌س نه‌ڵێ بۆ ڕاکێشانی سۆزی خه‌ڵکه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ژیانم ماوه به‌نیازی هیچ خۆکاندیدکردنەوەیەک نیم، من دووجار تاقی کراوه‌ی سه‌رکه‌وتووی ده‌نگی زۆربه‌ی هه‌ژارانم، هەروەها جگه له مووچه‌ی خۆم، خاوه‌نی هیچ داهاتێکیتر نیم، ئه‌گه‌رنا به‌بێ ده‌نگی کاری خۆم ده‌کرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ش نه‌بێت، خودا یاربێت به بێ ده‌نگی کاری خۆم ده‌که‌م و بڕیاری خۆم داوه، له‌وەته‌ی خاوه‌نی مووچه‌م یه‌ک مانگیش نه‌بووه مووچه‌که‌م ته‌نها بۆ خۆم بێت، له‌پێناو ڕه‌زامه‌ندی خودا، ئه‌وه‌ی له‌توانا بووه کردوومه"
لە کۆتایدا نوسیویەتی "پێش چوونم بۆ په‌رله‌مان و ئێستاش دوو خوله له‌په‌رله‌مانم، هه‌میشه هه‌ستم کردوه دیوارێک له نێوان خه‌ڵک و به‌رپرسان هه‌یه، به‌چه‌ند هه‌ڵوێستێک له ڕابردوو هه‌وڵمداوه، ئه‌و دیواره بچووک بکه‌مه‌وه، ئێستاش کاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵده‌ین ئه‌و دیوار بڕووخێنین".