ئابووری

داهاتی هەفتەیەكی ئەم دوو پارێزگایە زیاتر لە 20 ملیار دینارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی هەفتەیەكی ئەم دوو پارێزگایە زیاتر لە 20 ملیار دینارە

مەودا میدیا- 

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، ئاماری هەفتەی رابردووی هەر یەكە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپه‌ڕین و گه‌رمیانی بڵاوكردەوە و ئاشكرای كردووە، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا داهاتەكە زیاتر له‌ 20 ملیار و 462 ملیۆن و 906 هه‌زار دینار بووه‌ كه‌ 94%ی ئه‌و داهاته‌ش به‌شێوه‌ی كاش بووه‌.

به‌یێی ئاماره‌كانی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت كه‌ بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان دروستكراوه‌، لەبارەی داهاتی هه‌فته‌ی رابردووەوە رایدەگەیەنێت، له‌ رۆژی 24ی شوباتی 2024 تاوه‌كو ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ی ئازار، 20 ملیار و 462 ملیۆن و 906 هه‌زار و 206 دینار بووه
 
هەر بە پێی ئەو ئاماره‌‌،  19 ملیار و 282 ملیۆن و 980 هه‌زار دیناری واتا 94% نه‌ختینه‌ (كاش)ه‌، هه‌روه‌ها ملیارێك و 179 ملیۆن و 925 هه‌زار و 606 دیناری واتا 10 % به‌شێوه‌ی چه‌كه‌.

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت له‌ 15ی كانونی یه‌كه‌می 2022 دروستكراوە كە لەلایەن قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌ت له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی راگه‌یەنرا.
 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان