ئابووری
جه‌مال كۆچه‌ر: داوامكردووه پاره‌ى ورده چاپبكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، داوام كردووه له محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى ورده چاپبكرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "عیراق له ئێستادا خاوه‌نى پاره‌ى ورده نییه له‌كاتێكدا ئه‌وه پێویستییه‌كى گرنگى بازاڕه و بازاڕ پێویستى به‌و پاره‌یه هه‌یه".
باسى له‌وه‌شكرد "داوام له محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى ورده چاپبكرێت و داواكارییه‌كه‌م خستووه‌ته به‌رده‌مى، چونكه عیراق له ئێستادا پێویستى به پاره‌ى ورده هه‌یه".
وتیشى "بوونى پاره‌ى ورده له به‌رژه‌وه‌ندى بازاڕ و هاوڵاتییانه و به‌هۆیه‌وه گرانفرۆشى روونادات و بازارگان و شوێنه‌كان ناتوانن نرخى زیاتر بخه‌نه سه‌ر كاڵا‌و شمه‌ك و خۆراكه‌كان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێستا خۆراكێك به 250 بكڕدرێت بازرگان ده‌بێت به 500 بیخاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاره ورده هه‌بوو، ده‌توانرێت به 400 دینار بیخاته بازاڕه‌وه و له‌و حاڵه‌ته‌دا به هه‌رزان ده‌گاته ده‌ستى هاوڵاتیی".
ع،ه