ئابووری
نرخى دۆلار هه‌رزانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراق دابه‌زینى تۆماركرد به‌راورد به كاتى به‌یانى.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رۆژانى شه‌ممه بۆرسه‌ى عیراقى نییه، به‌ڵام بازاڕه‌كانى دۆلار كراوه‌ن و به‌پێى ئه‌و خواست و خستنهڕوویهى كه هه‌یه دۆلار كڕین و فرۆشتنى پێوه ده‌كرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "به‌یانى ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 151 هه‌زار و 150 دیناربوو، به‌ڵام ئێواره نرخه‌كه بۆ 150 هه‌زار و 600 دینار دابه‌زى".
هه‌فته‌ى رابردوو بانكى ناوه‌ندى عیراق فرۆشتنى دۆلارى به‌شێوه‌ى كاش به‌رزكرده‌وه و رۆژانه له سه‌رو 30 ملیۆن دۆلارى دهخستهبازاڕهوه.
ع،ه