کوردستانی
تەندروستی دهۆک سەبارەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لەو پارێزگایە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایدەگەیەنێت ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە ئاماژە بەوەشدەکات دوای پشکنین دەرکەوتووە کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند "ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، پێش بڕیاری کەرەنتینکردن واتە یەکی ئادار گەڕابوونەوە هەرێمی کوردستان".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای دروستکردنی سەنتەرێک داوا لەو کەسانە کرا کە پێش بڕیاری کەرەنتینکردن لە دەرەوەی وڵات گەڕابوونەوە، بێن پشکنین بکەن".
لە راگەیاندراوەکەشدا هاتووە "لەو چوارچێوەیە و لە دوای پشکنینەکان، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ئەمڕۆ راگەیەندران، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون".