ئابووری
به‌هۆى فێڵكردنه‌وه چێشتخانه‌یه‌ك داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
![به‌هۆى فێڵكردنه‌وه چێشتخانه‌یه‌ك داخرا](/uploads/article/thumbnail/36418/slider_dsnn.jpg)
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆی فێڵكردن له هاوڵاتیان و ساغكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستو به‌نرخی گۆشتی فرێش، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی چێشتخانه‌ی دان دۆكیان له شه‌قامی سالم سه‌هۆڵه‌كه داخست.
قائیمقمایه‌تى سلێمانى بڵاویكردووه " به‌هۆی ساغكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستو له خوارده‌مه‌نیه‌كانیدا و فرۆشتنی به‌نرخی گۆشتی فرێش به هاوڵاتيیان، لیژنه‌كه چێشتخانه‌ی دان دۆك داده‌خات".
باس له‌وه‌شكراوه " دوای به‌دواداچون و پشكنین بۆ ئه‌و گۆشته‌ی چێشتخانه‌ی دان دۆك له ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نییه‌كانیدا به‌كاریده‌هێنێت، ده‌ركه‌وتوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رواری به‌سه‌رچونی به‌سه‌ره‌وه نییه، گۆشته‌كه هیچ زانیارییه‌ك (لیبڵ)ـی له‌سه‌ر نییه و سه‌رچاوه‌كه‌ی نادیاره".
هه‌روه‌ها " چێشتخانه‌ی دان دۆك فێڵی له هاوڵاتیيان و كڕیاره‌كانی كردوه، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی داده‌خرێت، هه‌روه‌ها ته‌واوی ئه‌و گۆشته‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه 38 كیلۆگرامه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌وه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه".
ع،ه
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/36/resized_69d6cdd8-2ad4-42e7-8cf3-6791b44b1035.jpg)