کوردستانی
سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی فرۆشتنی منداڵێکی ساوا دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی قەزای قەرەداغ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بەتۆمەتی فرۆشتنی منداڵێکی ساوا کە تەمەنی تەنها چوار رۆژە.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی قەزای قەرەداغ رایگەیاند "ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی بەڕێزان مقدم سیامند ، بەڕێوبەری بەشی پۆلیسی قەزای قەرەداغ و هاوکار جەبار ، لێپرسراوی ئاسایشی قەزای قەرەداغ 3 تۆمەتبار دەستگیرکران لە گوندەکانی کانی هەنار و دەلوجە کە دوو پیا و ئافرەتێک بوون هەستاون بەفرۆشتنی منداڵێکی ساوای چوار رۆژە بە بڕی 11 وەرەقە بەکەسێکی دیکە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەماوەی کاتژمێرێک لە کڕین و فرۆشتنە کە توانرا لە لایەن هێزەکانی بەشی پۆلیسی قەزای قەرەداغ و ئاسایشی قەزای قەرەداغ ناوبراوان دەستگیر بکرێن و دەست بەسەرپارەکەدا بگیرێت و منداڵەکەش رەوانەی نەخۆشخانەی شار بکرێت بەمەبەستی چاودێریکردن".