کوردستانی
مەودا میدیا زانیاری لەبارەی دۆخی تووشبووانی کۆرۆنا لە شاری هەولێر ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوبهری گشتی خۆپاراستنی تهندروستی له شاری ههولێر رایدەگەیەنێت تەندروستی سەرجەم تووشبووانی کۆرۆنا لە شاری هەولێر جێگیرە و ئاماژەی بەوەشکرد قەدەغەکردنی هاتووچۆ کاریگەرییەکی زۆرباشی هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
سهرههنگ جەلال جامباز، بهرێوبهری گشتی خۆپاراستنی تهندروستی له شاری ههولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لە شاری هەولێر 37 تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و لە ئێستادا باری تەندروستییان جێگیرە و هەندێکیان زۆر باشن و بەشێکی دیکەشیان نیشانەی نەخۆشیەکەیان تێدا ماوە و لەژێر چارەسەردان".
ئاماژەی بەوەشکرد "قەدەغەکردنی هاتووچۆ کاریگەرییەکی زۆرباشی هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە کەمبوونەوەی قەرەباڵغی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەکات".
سەرهەنگ جەلال جامباز وتی "لە هەولێر شوێنێک تایبەتکراوە بۆ ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئەو کەسانەی کە گومانی نەخۆشی کۆرۆنایان لێدەکرێت، هەروەها ئەو کەسانەی پشکنینان بۆ ئەنجام دەدرێت لە شوێنی تایبەت جیادەکرێنەوە تاوەکو ئەنجامی پشکنینەکان دەردەچن".
وتیشی "لە ئێستادا لە ناوشاری هەولێر هەڵمەتێکمان دەستپێکردووە بۆ ئەنجامدانی پشکنین بۆ هێزە ئەمنییەکان و خاوەنکارەکان و ئەوکەسانەی لە مارکێتەکاندا کاردەکەن بەمەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستییان".