کوردستانی
مێردمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵ بەهۆی گەڕان بەدوای ئاژەڵێکی ونبوو گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
مێردمنداڵێکی دانیشتووی دێرای سەر بە شارەدێی مەزنێ قەزای مێرگەسوور بەهۆی گەڕان بەدوای ئاژەڵێکی ونبوو لە شاخ دەکەوێتەوە خوارەوە و بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
رائید کاروان میراودەلی، ئەفسەری سەرپەرشتیاری تیمەکانی رزگارکردنەکان لە بەرگری شارستانی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "مێدمنداڵێکی دانیشتووی دێرای سەر بە شارەدێی مەزنێ قەزای مێرگەسوور کە تەمەنی 17ساڵان پیشە قوتابییە و ناوی (حسێن سیامەند معروف) کە باوکی شوانکار ئیشی ئاژەڵداری دەکات بەمەبەستی کۆمەکی باوکی دوێنێ ئەرکی شوانکاری وەرگرتووە دوای ون بووی ئاژەڵێکیان بەمەبەستی دۆزینەوەی دەچیت دەگەڕێت بە دوایدا لە دوای کاتژمێر 3:50 خولەکی ئێوارە پەیوەندی تەلەفونی نامێنێ".
ئاماژەی بەوەشکرد "ژووری کۆنتڕۆڵی بەڕێوبەرایەتییەکەمان لە کاتژمێر 10:00ی شەو لەلایەن باوکی ئەو گەنجەوە ئاگادارکرایەوە بۆ ئەم مەبەستەش دەست بەجێ دەرچوونمان کرد بۆ شوێن رووداوەکە تا کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیان تیمەکانمان وەک تیمی رزگارکردن و تیمی بنەی مەزنێ بەهاوکاری خەڵکێکی زۆر لە گەڕان بووین بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەنوسی ئەم مێرمنداڵە بەداخەوە ئەمڕۆ کاتژمێر 7:30ی خولەکی بەیانی توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە کە بەهۆی کەتنەوە گیانی لەدەستدابوو".
ئەوەشی خستەڕوو "لەرێگەی تیمەکانمانەوە تەرمەکەی هێنرایەوە بۆ پزیشکی دادی سۆران بە هاورکاری هاورێکانمان لە پۆلیسی خۆجێی و ستافی پزیشکی دادی تەرمەکەی دوای رێکارە یاساییەکان درایەوە بە کەسوکاری".