کوردستانی
هەولێر.. لە دوو بازگەی جیاوازدا دەست بەسەر 5 ئۆتۆمبێلدا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ئاشکرای کردووە ئەمڕۆ لە بازگەكانی ھەولێر - كەركوک و ھەولێر - گوێر دەست بەسەر 5 ئۆتۆمبێل دا گیراون کە كە ویستوویانە 52 كەس بگوازنەوە ناو شاری ھەولێر.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ئاشکرای کردووە ئەمڕۆ لە بازگەكانی ھەولێر - كەركوک و ھەولێر - گوێر دەست بەسەر 5 ئۆتۆمبێل دا گیراون کە كە ویستوویانە 52 كەس بگوازنەوە ناو شاری ھەولێر.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەکانی هاتووچۆ و زێرەڤانی لەسەر هەر دوو رێگای هەولێر- کەرکوک و هەولێر گوێر، دەست بەسەر 5 ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی پیکاب و کیا دا گیرا، کە هەڵسابوون بە گواستنەوەی 52 کەس لە دەرەوەی شاری هەولێرەوە بۆ ناو هەولێر، کە زۆربەیان عەرەب بوون کە گوایا کرێکارن، بەبێ ئەوەی هیچ پشکنینێکی پزیشکی بۆ ئەوکەسانە بکرێت، بۆ دڵنیابوونەوە لە تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لە دوای دەست بەسەر داگرتنی ئۆتۆمبێلەکان 52 کەسە کەش تەسلیمی ئاسایشی هەولێر کران، بۆ ناردنیان بۆ پشکنینی پزیشکی".