کوردستانی
لە هەڵەبجە سەدان كەس كەرەنتینە كراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە ئاماری كەرەنتینەكردنی هاوڵاتیانی ناوچەكەی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە"لە 24ی ئەم مانگەوە تا ئەمڕۆ شەممە، لە هەورامان و هەڵەبجە 279 كەس كەرەنتینە كراون و لە ژمارەیەش بەشێكی زۆریان گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان".
ئاماژە بەوەشكراوە "لە 24ی مانگ 249 كەس كەرەنتینە كراون، لەو ژمارەیە 205 كەس گەڕاونەتەوە، 44 كەس ماونەتەوە، لە 25ی مانگ، 1 هاتووە و 10 كەس گەڕاوەتەوە و 35 كەس لە كەرەنتینە ماونەتەوە".
هەروەها "26ی مانگ 7 كەس كەرەنتینە كراون و 42 كەسیش لە كەرەنتینە ماونەتەوە، 27ی مانگ 19 كەس كەرەنتینە كراون و هیچ كەسێك نەگەڕاوەتەوە و و 49 كەس كەرەنتینە كراون".
كۆی گشتی ئەو هاوڵاتیانەی لەو چەند رۆژە كەرەنتینە كراون 279 كەس دەبن و 230 كەسیان گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان و 49 كەس لە ئێستادا لە كەرەنتینەن.
ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "دۆخی ئەو هاوڵاتیانەی كە كەرەنتینە كراون لە سنورەكە باشە و لەژێر چاودێری تەندروستیدان".