راپۆرت

سبه‌ینێ یه‌ك ساڵه‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان راگیراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ یه‌ك ساڵه‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان راگیراوه‌

مه‌ودا میدیا-


دواى ئه‌وه‌ى عیراق سكاڵایه‌كى له‌ پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا تۆماركردبوو له‌سه‌ر فرۆشتنى نه‌وت له‌ رێگه‌ى توركیا، دادگاى ئه‌و وڵاته‌ بڕیاریدا به‌ راگرتنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى ههه‌رێم و ماوه‌ى یه‌ك ساڵه‌ هه‌نارده‌كردن راگیراوة، دواتریش دادگاى فیدراڵیی بڕیاریدا هه‌رێم چیتر نه‌وت نه‌فرۆشێت..

سبه‌ینێ 25ى ئادارى 2024، یه‌ك ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر راگرتنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم دیارینه‌كراوه‌.

هاوڵاتییان و شاره‌زایان و چاودێران باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، راگرتنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم به‌ زۆرى عیراق و دادگاى فیدراڵیی عێراق بوو، توانراوه‌ فرۆشتنى نه‌وت و قۆرغكردنى كه‌ هیچ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى به‌شمه‌ینه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌بوو رابگرێت.

حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌گه‌رچى چه‌ندین هه‌وڵى له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تى داوه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بووه‌، له‌به‌رانبه‌ر به‌رپرسانى عیراق باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، هه‌رێم چه‌ندین ساڵه‌ نه‌وتى فرۆشتووه‌ و پاره‌یه‌كى زۆرى به‌ به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به‌ كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان داوه‌ و بۆیه‌ به‌غدا ئاماده‌ نییه‌ به‌و جۆره‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

ده‌رهێنانى نه‌وت له‌ ژێر ده‌ستى حكومه‌تى هه‌رێم، گه‌وره‌ترین زیانى له‌ ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داو و به‌هۆیه‌وه‌ هیچ داهاتێكى ئه‌وتۆى له‌ژێر ده‌ست نه‌ماوه‌، ئه‌گه‌رچى خاوه‌نى داهاتێكى زۆرى نانه‌وتییه‌.

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتارى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌گه‌رچى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم راگیراوه‌، به‌ڵام به‌رپرسانى وڵات له‌ مه‌رزه‌كانه‌وه‌ به‌شێوه‌ى تانكه‌ر ده‌یفرۆشن و مانگانه‌ش داهاتێكى زۆرى هه‌یه‌".

سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند" راگرتنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم به‌نى كه‌م بۆ هه‌ر مانگێگ یه‌ ملیار دۆلار بووه‌ و ده‌توانین به‌پێى به‌رز و نزمى نرخى نه‌وت له‌و ماوه‌ى كه‌ راگیراوه‌ زیاتر له‌11 ملیار دۆلار زیانى راگرتنى نه‌وتى هه‌رێم بووه‌".

ناسر عارف، شاره‌زاى ئابوورى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم، به‌رپرسانى حكومه‌ت و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى رووبه‌ڕووى دۆخێكى خراپكرده‌وه‌ و به‌ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتییان نه‌ما به‌سه‌ر نه‌وتى هه‌رێم".

باسى له‌وه‌شكرد "هاوڵاتییان به‌گشتى له‌گه‌ڵ ئه‌و راگرتنه‌بوون، چونكه‌ رۆژانه‌ و مانگانه‌ نه‌وت ده‌فرۆشراو داهاته‌كه‌شى نه‌ده‌خرایه‌ خزمه‌تى خه‌ڵكى و پرۆژه‌ و به‌رده‌وام مووچه‌ دواده‌كه‌وت و پاره‌ بۆ پرۆژه‌كان خه‌رجنه‌ده‌كرا".

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan