کوردستانی

پشووی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان درێژكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشووی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان درێژكرایەوە

مەودا میدیا-

حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی بڕیاریدا پشووی فەرمانبەران و مامۆستایان و ناوەندەكانی خوێندن تا 16ی مانگی داهاتوو درێژ بكاتەوە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ڕۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت و دەستە وفەرمانگە ودامەزراوەکانی ھەرێم و زانکۆ و پەیمانگا وقوتابخانە وناوەندەکانی خوێندنی حکومی وئەھلی جگە لە ھێزەکانی ئاسایش وئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی) لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 20-3-2020 تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 16 -4 -2020".

باس لەوەشكراوە "وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە خزمەتگوزارییە گشتیەکان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتیە فریاگوزارییەکان بە ھاووڵاتیان لە ڕێگای پیادەکردنی ئێشگریی".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان