کوردستانی
قائیمقامیەتی سلێمانی مژدە خۆشەکەی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا سوپاسی ھاولاتییانی سلێمانی دەکات بۆ پابەندبوونیان بە رێنماییەکان و رایدەگەیەنێت لە سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا نزیک بوونەتەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "قۆناغی مەترسی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا بەرەو رەوینەوە دەڕوات ، چەند ھەفتەی داھاتوو نزیک دەبینەوە لە سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا، ئەمە ساتەوەختێکی تەواو مێژوویە بۆ ھەرێمی کوردستان".
لە راگەیاندراوەکەشدا هاتووە "داواتان لێ دەکەین دان بەخۆتاندا بگرن زۆرێک لە دژوارییەکانمان تێپەڕاندووە لە چەند رۆژی داھاتوودا لەماڵەکانتان بمێننەوە تا ئەو کاتەی مەترسی کۆرۆنا کەم دەبێتەوە و دواجار و بە ھەوڵی ھەمووان بەسەر کۆرۆنادا سەر دەکەوین".