کوردستانی
لەبارەی هەواڵی گیان لەدەستدانی تووشبوویەکی کۆرۆنا لە شاری هەولێر روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەود میدیا-سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر کە منداڵێکە بڵاوکرایەوە بهرێوبهری گشتی خۆپاراستنی تهندروستی له شاری ههولێر ئەو هەواڵەی رەتکردەوە.
سهرههنگ جەلال جامباز، بهرێوبهری گشتی خۆپاراستنی تهندروستی له شاری ههولێر لەبارەی گیان لەدەستدانی منداڵێکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆمەڵگەی سێبیرانی شاری هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە هیچ شتێکی لەوجۆرە نییە".
بهرێوبهری گشتی خۆپاراستنی تهندروستی له شاری ههولێر ئاماژەی بەوەشکرد "لە شاری هەولێر هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمار نەکراوە".
ئەمەش دوای ئەوە دێت، بەیانی ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان هەواڵی گیان لەدەستدانی منداڵێکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆمەڵگەی سێبیرانی شاری هەولێر بڵاوکرایەوە، بەڵام دواتر بەرپرسانی تەندروستی هەولێر هەواڵەکەی رەتکردەوە و رایگەیاند "ئەو منداڵەی شەوی رابردوو لە سێبیران گیانی لەدەستداوە، مردنەكەی پەیوەندی بە كۆرۆناوە نەبووە".