کوردستانی
روونکردنەوەیەکی بەپەلە لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان-ەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی وەرگرتنی شیرینی نەوت و دەنگۆی دەستبەسەرداگرتنی ملیارێک دۆلاری هەرێم بڵاوکردەوە.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی وەرگرتنی شیرینی نەوت و دەنگۆی دەستبەسەرداگرتنی ملیارێک دۆلاری هەرێم بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "سەبارەت بە دەنگۆی وەرگرتنی 250 ملیۆن دۆلار وەک شیرینی نەوت لە کۆمپانیای رۆسنەفت و هەروەها دەنگۆی دەستبەسەرداگرتنی ملیارێک دۆلاری هەرێم لە وڵاتی لوینان. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی دووپات دەکاتەوە کە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی پێویستە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەم دەنگۆیانە بکات و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات لەمبارەیەوە هاوکاریی داواکاریی گشتی بکەن بۆ ئەوەی راستییەکان بۆ خەڵک ئاشکرا بکرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "هەر لە سەرەتای دەستبەرکاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە ، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدیھێنانی شەفافییەت لە دامودەزگاکانی حکومەتدا، بەتایبەتی لە كەرتی دارایی و داھاتەكانی ھەرێمدا ئەرکێکی لە پێشینەی کابینەی نۆیەم بووە و لە سەریشی بەردەوام دەبین".